راهێنانێکی ژاپۆنی چرچییەکانی دەوری چاوەکان ناهێڵێت

2021-06-27

16879 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنانی شیاتسۆ یەکێکە لە سادەترین راهێنانەکانی مەساجکردن کە دەتوانیت خۆت ئەنجامی بدەیت، یەکێکە لەو راهێنانانەی کە چەندین شێوازی جیاوازی هەیە و بۆ چارەسەری بەشێکی زۆری گرفتەکانی جەستە بەکاردەهێنرێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە دوو شێوازی ئەنجامدانی راهێنانی شیاتسۆ کردووە بۆ کەمکردنەوەی چرچی دەوری چاوەکان، کە لە چەند هەنگاوێکی ئاسان پێكدێت، بەم جۆرە:

یەکەم:

چرچی دەوری چاوەکان:

پەنجەت بخەرە سەر سوچەکانی دەرەوەی چاوەکان و رایبگرە تا کەمێك گەرم دەبێت.

ئینجا بە پەنجەت فشار بکەرە سەر ئەو شوێنە و بەرزی بکەرەوە و ماسولکەکانی ئەو ناوچەیە بەرەو سەرەوە رابکێشە بەبێ ئەوەی پەنجەت لەو شوێنە لابدەیت.

ئەم راهێنانە ٣ جار لەماوەی سێ خولەکدا دووبارە بکەرەوە.

تمرين ياباني مدّته دقيقة واحدة لإزالة التجاعيد حول العينين

دووەم:

چرچی ژێر چاوەکان:

هەر سێ پەنجەی شایەدومان و دوانەکەی تەنیشتی بخەرە ژێر چاوەکان، بە نەرمی فشار بکەرە ئەو سێ ناوچەیە.

بۆماوەی ١٠ خولەك پەنجەت لەسەر ئەو چەند شوێنە دابنێ دواتر بەرزی بکەرەوە، ئەم راهێنانە دووجار دووبارە بکەرەوە.

تمرين ياباني مدّته دقيقة واحدة لإزالة التجاعيد حول العينين


زۆرترین خوێندراو