2021-06-27
17701 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شیلە یەکێک لەو ڕێگە باوانەی بۆ لێکردنەوەی مووە زیادەکانی جەستە خانمان بەکاریدەهێنن، کە لە ماڵەوە بە ئاسانی دروست دەکرێت و پێست جوانتر دەکات و مووەکان بەباشی لێدەکاتەوە، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی گرنگی بە پێست بدەیت.
ماڵپەڕی جەمیلەی عەرەبی لە بابەتێکدا کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتە ڕوو بۆ ئەوەی پێش لێکردنەوەی مووە زیادەکانی جەستە بە شیلە جێبەجێیان بکەیت، ئەوانیش:
یەکەم: تەقشیر )پاککردنەوە( بۆ پێست بکرێت تاکو پێستە مردووەکان لێببنەوە، بەو جۆرە مووەکان لە ژێر پێستدا ناڕوێنەوە.
دووەم: پێش بەکارهێنانی شیلە بۆ لێکردنەوەی مووەکان گەرماو بکرێت، واتە خۆت بشۆیت بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێست بکرێنەوە.
سێیەم: بە زەیتی دارچینی شێلان بۆ ئەو بەشەی جەستە یان ڕوخسار بکرێت کە شیلەی بۆ بەکاردەهێنیت، ئەمەش وەک جۆرێک لە ئازارشکێنەکان ڕۆڵ دەبینێت.
چوارەم: دەتوانیت لە دەرمانخانەکان کرێمی تایبەت بە سڕکردن بۆ لێکردنەوەی موو بکرێت و بەکاریبهێنیت.
لەم حاڵەتانەدا نابێت مووەکان بە شیلە لێبکرێنەوە:
یەکەم: بەهۆی تیشکی خۆرەوە پێستەکە سوتابێت.
دووەم: لەکاتی سوڕی مانگانەدا، چونکە پێست لەو کاتانەدا زیاتر هەستیارە.
سێیەم: لە ماوەی دووگیانیدا، لەم حاڵەتەشدا باشترە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت ڕێگەت پێدەدات یاخود نا.

ئ.ل