وێنەی مۆدێلی دانانی دوو سمێڵ ئینتەرنێتی تەنیوە

2021-06-22

5418 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە پیاوانی نەتەوە جیاوازەکان بوونی سمێڵ و ڕیش بە نیشانەی نێرینەبوون هەژماری دەکەن، ئەمە لە کاتێکدا بەشێکی تریان وەک مۆدێل گۆرانکاریی تێدا دەکەن، لە ئێستادا دانانی سمێڵی دووانی بووەتە مۆدێل.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە نوێترین مۆدەی ئەمساڵدا کە بە ستایلێکی جیاواز و نامۆ هەژمارکراوە، بەشێک لە پیاوان دوو سمێڵ دادەنێن بە جۆرێک مووی روخساریان بەشێوەی سمێڵ چاک دەکەن.

وێنەی دانانی دوو سمێڵ لە تۆرە کۆمەلایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە یەکەمیان لەسەرو لێویانەوە دادەنێن و ئەوەی دوومیان لە خوار دەمیان دادەنێن، ئەم مۆدێلی دانانی سمێڵەش بیروڕای جیاوازی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت لەلای خانمان هەندێکیان پێیان وایە "سمێڵی تێکەڵ" گۆڕانکارییەکی زۆر لە روخساردا پیاواندا دروست دەکات کە جێگەی سەرەنجە، هەندێکی تر لە خانمان ئەم مۆدێلە بە "شێتی" ناودەبەن.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو