پێنج چارەسەر بۆ سوتانی پێست بەهۆی خۆرەوە

2021-06-22

3700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوتاوی پێست بەهۆی خۆرەوە یەکێکە لەو مەترسییە تەندروستییە باوانەی کە لە وەرزی هاویندا تووشی زۆر کەس دەبن و دەبێت لەم حاڵەتەدا چەند رێکارێکی گرنگ بگرنە بەر بۆ چارەسەری سوتاوییەکەیان و رێگریکردن لە زیادبوونی.

سوتانی پێست بەهۆی خۆرەوە کاتێك روودەدات کە تیشکی سەرووبنەوشەیی خۆر بەڕاددەیەکی زۆر لە پێست دەدات، ئەم سوتانانەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست ئەگەر رێگەچارەی بۆ نەگیرێتە بەر، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العین"دا باسکراوە.

باشترین رێگەکان بۆ چارەسەری سووتانی پێست بەهۆی خۆرەوە:

یەکەم: بۆماوەی ١١ بۆ ١٥ کاتژمێر بەشێوەیەکی راستەوخۆ مەچۆرە بەردەم خۆر.

دووەم: شلەمەنی و ئاو زۆر بخۆرەوە بۆئەوەی هاوسەنگی ئاو و کانزا لە جەستەتدا رێكببێتەوە.

سێیەم: عەینەك لە چاو بکە و کڵاو لەسەر بکە.

چوارەم: کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنە.

پێنجەم: بۆماوەی یەك هەفتە مەچحرە بەرخۆر تا سوتاوییەکانت باش دەبن.

زۆرترین خوێندراو