2021-06-21
4813 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خانمان لەو کاتەی قژیان بۆیە دەکەن، گرفتی ئەوەیان بۆ دروست دەبێت کە ڕوخساریان بۆیەی بەردەکەوێت و ڕەنگەکەی بە ئاسانی لێنابێتەوە، هەربۆیە دەتوانرێت بە بەکارهێنانی کەرەستە سروشتییەکان ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.
ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج ڕێگەی سروشتیی کردووە بۆ لێکردنەوەی ڕەنگی بۆیەی قژ بە ڕوخسارەوە، ئەوانیش:
یەکەم: زەیتی زەیتون
لە ڕێگەی پەنجە یان پارچەیەک لۆکەوە بدرێت لەو بەشەی ڕوخسار کە ڕەنگی بۆیەکەی پێوەیە.
دووەم: کهول
ئەگەرچی کهول پێست وشک دەکاتەوە هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە تاقینەکەنەوە، کەمێک کهولی سور بخرێتە سەر پارچە لۆکەیەک و بە هێواشی بدرێت لەو جێگەیەی رەنگی خەنەکەی گرتووە، دواتریش بە ئاوی ئاسایی شوێنەکەی بشۆرێت.
سێیەم: هەویری ددان
برێکی کەمی هەویری ددان بە پەنجە بدرێت لەو بەشەی روخسار کە بۆیەکەی پێوەیە و مەساجی پێبکرێت، دوای پێنج بۆ ١٠ خولەک بە پارچە قوماشێک لێبکرێتەوە و شوێنەکەی بە ئاوی ئاسایی بشۆرێت.
چوارەم: سابوونی شل و سۆدەی نان
ئەو دوو کەرەستەیە تێکەڵ بکرێت و بە دەست بدرێت لەو بەشەی ڕوخسار کە بۆیەکەی پێوەیە، یارمەتیدەر دەبێت لە نەمانی رەنگەکەی.
پێنجەم: کرێمی شێدارکەرەوە یان فازلین
پێش ئەوەی بۆیەکە بدرێت لە قژ یەکێک لەو کەرەستانە بدرێت لەو شوێنانەی ڕوخسار کە بۆیەی بەردەکەوێت، دوای لێدانی بۆیەکە لە قژ، بەخێرایی بە پارچە لۆکەیەک لێبکرێتەوە.
ژ.ن