2021-06-20
10260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەشێکی زۆری خانمان پەنا بۆ کەرەستەکانی جوانکاری و ماکیاژ دەبەن بۆئەوەی رووخساریان سپی بکەنەوە و روونی بکەنەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوەی دەتوانن پشت بە کەرەستە و تێکەڵەی سروشتی ببەستن بۆ سپیکردنەوەی پێستی روخسارتان.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە تێکەڵەیەکی سروشتی و ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ سپیکردنەوەی پێست و گەشکردنەوەی بەبێ ئەوەی کاریگەری نەرێنی و لاوەکی هەبێت، بەم جۆرە:
کەوچكێكی گەورە هەنگوین
سێ کەوچك زەیتی بادەم
یەك کەوچك شیری وشك
چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ
هەموو کەرەستەکان بەیەکەوە تێکەڵ بکە تا دەبێت بە تێکەڵەیەکی یەکگرتوو و توند، ئینجا بیدە لە روخسارت و بۆماوەی ١٥ خولەك پێوەی بهێڵە و دواتر بە ئاوێکی سارد روخسات بشۆ.
بۆماوەی دوو هەفتە هەموو رۆژێك ئەم ماسکە بکە تا کاریگەری ماسکەکە لەسەر روخسارت ببینیت.