2021-06-20
5606 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کات بەخێرایی دەڕوات و لەگەڵ ئەوەدا جیهانی مۆدە بەخێرایی گۆڕانی بەسەردا دێت، بۆیە لەگەڵ گەورەبووندا دەبێت واز لە کۆمەڵێك جلوبەرگ و ستایل و ئیکسسوارات بهێنیت کە چیتر گونجاو نابن بۆت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"دا ئاماژە بە کۆمەڵێك لەو جل و ئیکسسواراتانە کراوە کە بۆ خانمانی سەروو تەمەنی ٤٠ ساڵ گونجاو نین، لەوانەش:
١. جانتای دەستی:
جانتای دەستی گونجاوە بۆ ئەو خانمانەی کە لە تەمەنی ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵیدان، بەڵام لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵیدا باشتروایە جانتایەك هەڵبگرن کە دەسکی هەبێت.

٢. دەستبەند و بازنگ:
دەستبەند و بازنگ لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە گونجاو و جوان نییە و وادەکات شێوەت منداڵانە دەربکەوێت.

٣. گۆرەوی رەنگاورەنگ:
لەدوای گەیشتن بە تەمەنی ٤٠ ساڵی باشتروایە گۆرەوی سادە و یەك رەنگ لەپێ بکەیت لەجیاتی ئەوەی گۆرەوییەکانت رەنگاورەنگ بن.

٤. جلی فش و ناڕێك:
ئەو جۆرە جلانە زیاتر کچانی هەرزەکار لەبەری دەکەن، باشتروایە لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە جلێك لەبەربکەیت کە لەگەڵ سایزی جەستەتدا بگونجێت و رێك بوەستێت لەبەرتدا.

٥. عەزی هەرزەکاران:
لەدوای گەورەبوون عەزی درێژ و خانمانە بپۆشە لەجیاتی عەزی قەرەباڵخ و کورت چونکە ئەو جلەی لەبەریدەکەیت وێنەدانەوەی کەسایەتیتە.
