2021-06-19
12516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاوی برنج بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ئاینۆزیتۆڵ کە وەک ڤیتامین کاردەکات ڕۆڵی هەیە لە پڕبوون و گەشەی قژدا.
ماڵپەڕی سیحەتی لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوی برنج بە سەرچاوەیگرنگی خۆراکی دادەنرێت بۆ نەمانی گرفتەکانی قژ، کە دەکرێت بەم ڕێگەیە سوودی لێوەربگیرێت.
کوپێک برنج تێکەڵ بە پەرداخێک ئاو بکە، دوای سێ کاتژمێر ئاوەکەی لێ جیابکەرەوە و بیکەرە دەبەی ئاو پرژێنەوە.
سەرەتا قژەکە بە شامپۆ و ئاو بشۆ دواتر ئاوی برنجەکەی لێبدە و مەساجی بکە، دوای ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک قژەکە بە ئاوی ئاسایی بشۆرەوە.
ئەم ڕێگەیە هەفتەی دووجار تاقیبکەرەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، کە یارمەتیدەر دەبێت لە نەمانی چەوری زیادەی قژ و گەشەکردنی ڕەگی قژەکە و زوو پڕبوونی خێرا دەکات، بریقەداربوون و نەرمی بە قژەکە دەبەخشێت و گرفتەکانی قژ وەک خوران و کڕێش ناهێڵێت لەهەمان کاتدا هەڵوەرین و لاوازبوونی قژ کەمدەکاتەوە.

ئ.ل