زیانەکانی ماکیاژ لەسەر پێست

2021-06-17

2347 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماکیاژ یەکێکە لەو خووانەی رۆژانە کە زۆرینەی خانمان هەیانە و هەموو رۆژێك بە ماکیاژەوە دەچنە دەرەوە، بەڵام دەکرێت ماکیاژ چەندین زیانی بۆ سەر روخسار هەبێت.

وەك دەزانرێت کەرەستەکانی جوانکاری و ماکیاژ کۆمەڵێك ماددەی کیمیاییان تێدایە کە کاریگەریی نەرێنیان لەسەر پێست دەبێت و زیانی پێدەگەیەنن، تەنانەت دەکرێت ببێتە هۆی زوو پیربوونی پێست.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العین" ئاماژەی بە دیارترین زیانەکانی ماکیاژکردن کردووە، بەم جۆرە:

زوو پیربوونی پێست:

بەکارهێنانی ماکیاژ بەشێوەیەکی رۆژانە و بەرکەوتنی بە تیشکی خۆر مەترسی زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون و هێڵ و چرچییەکان زیاتر دەکات.

هەستیاری:

هەندێك لە جۆرەکانی ماکیاژ ماددەی بارابینیان تێدایە کە ماددەیەکی کیمیاییە و دەکرێتە ماکیاژەکانەوە بۆئەوەی رێگە لە گەشەی بەکتریا بگرێت لەناویاندا، ئەم ماددەیەش چەند کاریگەرییەکی لاوەکی هەیە لەسەر پێست و دەبێتە هۆی تووشبوونی پێست بە هەستیاری و سووربوونەوەی ناوچە جیاوازەکانی پێست.

زیپکە و خاڵە ڕەشەکان:

مانەوەی ماکیاژ بۆماوەیەکی زۆر لەسەر پێست دەبێتە هۆی دەرکەوتنی خاڵی رەش و زیپکە، چونکە کۆبوونەوەی ماکیاژەکان لەسەر پێست وادەکات کونیلەکانی دابخرێن و پیسی لەسەر کۆببێتەوە و زیپکەی لەسەر دەربکەوێت.

کاریگەری لەسەر پێڵووەکان دەبێت:

ناوچەی دەوری چاوەکان لە هەستیارترین ناوچەکانی پێستن، زۆر ماکیاژکردنی ئەم ناوچەیەش دەبێتە هۆی ئەوەی کونیلەکانی دابخرێت و زەیتەکان لەناویدا قەتیس ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سووربوونەوە و خورانی پێستی پێڵووەکان.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو