ڤیدیۆ.. خانمە نمایشکارێک بەهۆی ڕیشییەوە ناوی چووە گینسەوە

2021-06-17

14644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جەستەی هەموو مرۆڤێکدا هۆڕمۆنی نێرینە و مێینە بوونی هەیە، ئاستی بەرزی چالاکی هەریەکێکیان پەیوەندیی بە ڕەگەزەوە هەیە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا چالاکی هۆڕمۆنەکان لە جەستەدا دەگۆڕێت، وەک ئەم کچە نمایشکارە کە هۆڕمۆنی نێرینە لە جەستەیدا بەرزە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەشەوە دووجار ژمارەی پێوانەیی شکاندووە.

حەرنهام کور کچێکی بەریتانیییە، بۆ یەکەمجار و وەک بچوکترین منداڵی مێ کە ڕیشی هەبێت لە ساڵی ٢٠١٧ ناوی چووە کتێبی گینسەوە، لە ئێستادا تەمەنی ٢٤ ساڵە و بووەتە خانمێک کە ڕیش و سمێڵی هەیە و بەهۆیەوە وەک نمایشکارێکی مێ کە ڕیشی هەیە دووبارە ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکراوە.

کور کاری نمایشدەکات و لە ڕێگەیەوە پەیامی پاڵپشتی ئاڕاستەی خانمان دەکات کە "بەوجۆرەی هەن خۆیان قبوڵ بێت"، رایگەیاندووە بەردەوام بەهۆی ڕیش و مووە زیادەکانی جەستەیەوە وڕوبەڕووی رەخنە و توانج بووەتەوە، بەڵام گرنگی پێنەداوە و بەڵکو بەهێزی کردووە.

کور دەربارەی بێزارترین پرسیار کە بەردەوام لێی دەکرێت لە تویتەر وتوویەتی "بەردەوام لێم دەپرسن بۆچی ڕیشت هەیە؟ هەندێک کات دەمەوێت گاڵتەجاڕ دەربکەوم و لێیان دەپرسمەوە ئەی بۆ باوکت ڕیشی هەیە؟" .

ئەوەی خستووەتە روو، هیوادارە خەڵکی لەبری ڕیشی لێی بپرسن ئامانج چییە لە ژیاندا و دەتەوێت بگەیت بە چ ئاستێکدا لە ژیانتدا؟، ئەمە لەکاتێکدا زۆربەی ژنان و کچان بەدەست هەمان گرفتی ئەوەوە دەناڵێنن و مووی زیادەی جەستە و ڕوخساریان هەیە.

ماڵپەڕی فەرمی گینس ڕایگەیاندووە، کور لەدوای پشکنین هۆکاری مووە زیادەکانی ڕووخساری زانیوە، کە کیسی هێلکەدانی هەیە، لەو کاتەی تەمەنی ١٢ ساڵ بووە ئەو گرفتەی هەیە تاکو ئێستا، کە بە ملیۆنان ژن لە جیهاندا بەدەست هەمان گرفتەوە دەناڵێنن.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو