2021-06-15
26916 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خانمان کاتێک تەمەنیان هەڵدەکشێت کەمتر گرنگی بە پۆشاک و ڕێکخستنی ڕەنگی پۆشاکەکانیان دەدەن، بە جۆرێک هەندێک شێوازی ڕێکخستنی پۆشاکەکانیان قەڵەوتر و گەورەتر دەریاندەخات.
ماڵپەڕی ئیمارات لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئاماژەی بە پێنج هەڵەی باو کردووە لە پۆشاکدا کە خانمانی تەمەن سەرو ٥٠ ساڵەکان، قەڵەو دەردەخەن، ئەوانیش:
یەکەم: پۆشاکی "قیاس" قەبارە گەورە دەپۆشن کە لەگەڵ کێش و شێوەی جەستەیان ناگونجێت.
دووەم: ئەو پۆشاکانەی کە هێڵی ستونیان تێدایە جەستەیان ناڕێک و قەڵەو دەردەخات.
سێیەم: پۆشینی پۆشاکی بریقە و شێوە "جڵد" و رەنگ ئاڵتوونی .
چوارەم: زیادەڕەویکردن لە پۆشینی پۆشاکە ڕێکەکان وەک قاتی چاکەت و پانتۆڵ یان چاکەت و تەنوورە.
پێنجەم: زۆر بەکارهێنانی ملپێچ و کراس و بۆدی یەخە خڕ، باشترە گەردنی ئەو جۆرە خانمانە بەرز دەرکەوێت، بۆ ئەمەش یەخە حەوتی باشترین پۆشاکە.
ئ.ل