چۆنێتی بەکارهێنانی پیاز و ریحانە بۆ نەمانی مووە زیادەکانی ڕوخسار

2021-06-14

40785 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خانمان بەدەست زیادبوونی مووەکانی روخساریانەوە دەناڵێنن، کە زۆرکات بۆ نەمانی مووەکان لێزەر یان ڕێگەی جیاوازتر بەکاردەهێنن.

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئاماژەی بە شێوازی بەکارهێنانی پیاز کردووە بۆ نەمانی مووە زیادەکانی روخسار.

کەرەستەکان:

دوو سەلک پیازی مامناوەند

١٠ بۆ ١٢ گەڵای ڕیحانە

ئامادەکردنەکەی:

پیازەکان پاکبکرێت و بکوترێت، دواتر گەڵای ڕیحانەکانیش لگەڵدا بکوترێت تاکو شێوەی مەڵهەمێکی لێدەردەچێت.

چۆنێتی بەکارهێنانەکەی:

گیراوەکە بدرێت لەو بەشانەی ڕوخسار کە مووە زیادەکانی پێوەیە، بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک پێوەی بێت.

لەدوای ئەو ماوەیە بە ئاوی سارد بشۆرێت، بۆ ماوەی مانگێک و هەفتەی سێ بۆ چوار جار دووبارە بکرێتەوە، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.

ئەگەرچی پیاز ڕۆڵی هەیە لە گەشەی مووەکان، بەڵام تێکەڵکردنی لەگەڵ ڕیحانە کاریگەرییەکەی پێچەوانە دەکاتەوە و مووە زیادەکان لەناودەبات.

Remove Unwanted Facial Hair With These All-Natural DIY Secrets

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو