2021-06-13
6626 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیپکە بەهۆی هەوکردنی بەردەوامی خراپبوونی پێستەوە ڕوودەدات، کە چاڵی و خاڵی ڕەش لەسەر ڕوخسار دروست دەکات، کە کۆمەڵێک هۆکاری لە پشت دروستبوونی زیپکەی ڕوخسارەوەیە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زۆر کەس بەدەست ئەم گرفتەوە دەناڵێنن.
ماڵپەڕی "onlymyhealth" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەدیارترین خووە هەڵەکان کردووە لە هاویندا کە زیپکەی گەنجانە زیاددەکەن، لەوانەش:
یەکەم:هەڵکەندن و تەقاندنی زیپکە بە ڕێگەیەکی هەڵە
دووەم: شاشەی مۆبایل کە چەندین میکرۆبو بەکتریای لەسەر کۆبووەتەوە و بەرپێستی ڕوخسار دەکەوێت.
سێیەم: بەکارنەهێنانی کرێمی دژە خۆر.
چوارەم: پاکنەکردنەوە و نەشۆردنی فڵچە و ئیسفەنجی ماکیاژ.
پێنجەم: نوستن بە ماکیاژەوە کە کونیلەکانی ڕوخسار دادەخات و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی هەوا دەگرێت، لە ئەنجامدا چەوری کۆدەبێتەوە و زیپکە دروست دەکات.
ئ.ل