وێنە.. کچێکی کورد خۆی دەکاتە ئەنجلینا جولی

2021-06-13

14454 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی کورد کە پیشەی مەیکەپ ئارتیستە و وێنەی کارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین کاریدا لە رێگەی میکیاج و گۆڕینی ستایلی قژی توانیویەتی شێوەی خۆی وەک هونەرمەند ئەنجلینا جولی لێبکات.

مەیکەپ ئارتیست "شیرین نەباتی" لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام لە نوێترین کاری مەیکئەپیدا توانیوویەتی سەرکەوتووانە شێوەی خۆی وەک ئەکتەر و چالاکوان "ئەنجلینا جولی" لێبکات.

وێنەکەی ئەنجلینا جولی لە فیلمی " Alexander"دا گیراوە کە چیرۆکی فیلمەکە باس لە جەنگی نێوان ئیمپراتۆریەتی فارس و ئەسکەندەری مەقدۆنی دەکات.

هەژماری ئینستاگرامی شیرین نەباتی زیاتر لە ١٥٦ هەزار فۆڵۆوەری هەیە، وێنەکەشی لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە ١١ هەزار لایکی بۆ هاتووە و نزیکی هەزار کۆمێنتی بۆ هاتووە و بەشێکی زۆری هەواداری کارەکانی دەڵێن کە لە ئەنجلینا جولی دەچێت.

ئەنجلینا جولی یەکێکە لە دیارترین ئەکتەرەکانی سینەمای ئەمریکا، هەڵگری خەڵاتی ئۆسکارە، وەکو باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی دەیان وڵاتی کارەساتباری جیهانی کردووە و ملیۆنەها دۆلاری بۆ پرۆژە خێرخوازییەکان خەرجکردووە، بە وتەی خۆی، سێیەکی داهاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی تەرخانکردووە.

جولی لە ئێستادا پرۆژەی هۆشیاری منداڵانی لە ئەستۆ گرتووە کە کاردەکات بۆ پێگەیاندن و فێربوونی ئەو منداڵانە کە بەهۆی کردەوە توندوتیژیەکانی جیهانەوە لە کۆمەڵگا و جیهانی تەکنەلۆژیا دورکەوتونەتەوە.

 


زۆرترین خوێندراو