سێ رێگە بۆ چارەسەری سوربوونەوەی پێست دوای بەکارهێنانی گوێزان

2021-06-12

13167 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گوێزان یەکێكە لەو رێگەیانەی کە زۆرینەی خانمان بەکاردەهێنن بۆ لابردنی مووی جەستەیان بەهۆی ئەوەی ئاسانە بۆ لابردنی موو، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی سووربوونەوەی پێست و دەرکەوتنی زیپکەی ورد لەسەری.

بۆچارەسەری ئەم حاڵەتەش لەم بابەتەدا کە ماڵپەڕی "العین الاخباریە" بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بە باشترین رێگەکان کراوە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی خاڵ و زیپکە وردە سورەکانی سەر پێست کەبەهۆی بەکارهێنانی گوێزانەوە دەردەکەون، بەم جۆرە:

- ئەلۆڤێرا

ئەو کرێم و جێڵانەی کە ئەلۆڤێرایان تێدایە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی سووربوونەوەی پێست و دەرکەوتنی زیپکە و برینەکان دوای بەکارهێنانی گوێزان بۆ لابردنی موو.

- زەیتی داری چا:                        

زەیتی داری چا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی پێست، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی دژە بەکتیری و دژە ڤایرۆسی هەیە.

- تەقشیری پێست:

لەحاڵەتێکدا کە پێست برین و زیپکەی وردی لەسەر دروست ببێت بەهۆی بەکارهێنانی گوێزانەوە، ئەوا یەکێکتر لە باشترین چارەسەرەکان بریتییە لە تەقشیرکردنی پێست کە ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە خانە مردووەکانی سەر پێست.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو