ڕووسییەكان پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی فێری پێکەنین دەبن

2018-06-12

3705 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 کارمەندانی وێستگەی شەمەندەفەرەکان لە ڕووسیا ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆئەوەی بتوانن بەڕووی گەشتیارەکاندا پێبکەنن کاتێك بەمەبەستی ئامادەبوون لە مۆندیالی ٢٠١٨دا دەچنە ڕووسیا.

ماڵپەڕی "بی بی سی" عەرەبی بڵاویکردەوە، ئیلنارا مستەفینا پسپۆڕی زانستی دەروونی دەڵێت، هاوڵاتییانی ڕووسیا بە ئاسایی پێناکەنن و کاتێك کەسانی دیکە دێنە ئەم وڵاتە وادەبینن کە کەسانێکی ڕووخۆش نین، بۆیە دەبێت فێریانبکەین چۆن پێبکەنن و زەردەخەنە بکەن بەڕووی گەشتیاراندا، پێویستدەکات ئێمە ڕەفتاریان بگۆڕین.

لە ڕووسیا ئەگەر کەسێك لە شوێنە گشتییەکاندا پێبکەنێت ئەوا تووشی کێشە دەبێت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەردەکرێت، چونکە بە حاڵەتێکی ئاسایی دانانرێت کەسێك بە شەقامدا بڕوات و پێبکەنێت.

زۆرترین خوێندراو