ڤیدیۆیەکی شاجوانی عێراق لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل ڕەخنەی زۆری بەدوادا هات

2018-06-12

3943 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆیەکی سارا عیدان شاجوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیلدا بووە جێگای باس و ڕەخنەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

سارا لە هەژماری تایبەتیدا لە ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل، هەدار جاندسلێمان دەرکەوتووە لەکاتی سەردانکردنی بۆ قودس و نوسیویەتی "شالۆم.. سڵاو لە قودس-ئۆرشەلیم".

هەروەها وێنەیەکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە کە لەکاتی گەشتکردنی بەناو قودسدا گرتوویەتی، و ئەم بڵاوکراوانە بوونەتە جێگای باس و ڕەخنەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و کەسانێکی زۆر ڕەخنەیان لەبارەی نوسینەکەیەوە گرتووە و وتوویانە کە قودس موڵکی فەڵەستینە نەك ئیسرائیل و هەر بەو جۆرە دەمێنێتەوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا بە بڵاوکردنەوەی سێڵفییەك بە هەمان شێوە لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیلدا تووشی هەمان ڕەخنە بوویەوە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو