2018-06-12
16272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوار منداڵی خێزانێک لە پاکستان دووچاری نەخۆشییەکی نامۆ بوون کە لە سەرتاسەری جیهاندا لە نێوان ٢٠٠ ملیۆن کەسدا یەک کەس تووش دەبێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی " newstral" چوار منداڵی خێزانێک تووشی نەخۆشییەکی نامۆ بوون کە پێستیان بە شێوەی بەرد ڕەق دەبێت.
ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکە کە لەسەرخۆ پێستی جەستە ڕەق دەبێت لە شێوەی بەرددا، ئەو منداڵانە تەمەنییان لە نێوان شەش بۆ ١٩ ساڵدایە، نەخۆشییەکەیان بە جۆرێکە کە پێستی زیادەی ڕەق لەسەر پێستییان زیاد دەبێت.

دایکی منداڵەکان باس لە سەرەتای نەخۆشییەکە دەکات کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا کچە گەورەکەی نەخۆشییەکی گرت و دواتر پێستی زیادە دەرکەوت و دواتر بە شێوەی بەرد ڕەق دەبوو، پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ منداڵەکانی دیکەشی تووشی هەمان نەخۆشی بوون.

بە هۆی نەخۆشییەکەیانەوە منداڵەکان ناتوانن پێڵاو لە پێ بکەن و زۆر قورسە بۆیان لە گەرمای هاوین و زستاندا بە پێکانییان بڕۆن.
هەرچەندە نیشانی چەندین پزیشک دراون بەڵام چارەسەریان نییە و ڕۆژ بە ڕۆژ پێستەکە ڕەقتر دەبێت.

ل.ب