چۆنییەتی ئامادەکردنی شلەی قەیسی

2018-06-12

30039 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 شلەی قەیسی یەکێکە لەو خواردنانەی کە تامێکی خۆشی هەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی حەز بە خواردنی دەکەن، هەروەها یەکێکە لەو خواردنانەی کە وەک خوانی یەکەم ڕۆژی جەژن ئامادەدەکرێت.

کەرەستەکانی:

نیو کیلۆ قەیسی

نیو کیلۆ نەرمەی گۆشتی سوور

کشمیش و شەکر

ڕۆن

ئامادەکردنەکەی:

- سەرەتا گۆشتەکە دەشۆرێتەوە لە مەنجەڵێکدا دەکوڵێنرێت.

- قەیسییەکە دوای شۆردنەوەی لە مەنجەڵێکی تردا کە ڕۆنی تێدا قرچێنرابێت دادەنرێت و کەمێک سوور دەکرێتەوە.

- پەرداخێک ئاو دەکرێتە قەیسییەکەوە و لەسەر ئاگر جێدەهێڵرێت.

- دوای نیو کاتژمێر کشمیش و شەکرەکەی تێدەکرێت لەسەر ئاگربێت تا خەست دەبێتەوە، ئەگەر حەزتان کرد شیرین بێت ئەوا بڕی شەکرەکە بەپێی ئارەزووی خۆتان زیادی بکەن.

- لە کۆتایدا  گۆشتەکە و بڕێک لە ئاوی گۆشتەکەی تێدەکرێت و لەسەر ئاگرێکی کز دادەنرێت تا دووبارە خەست دەبێتەوە، دواتر ئامادەی خواردن دەبێت.

دەتوانرێت لە کۆتایدا بە بادەم بڕازێنرێتەوە و پێشکەشبکرێت.

Related image

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو