2018-06-12
3765 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆشکی سپی لیستی خواردنی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکوری لە دوورگەی سینتۆس لە سەنگاپورە بڵاوکردەوە.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی دەڵێت، ڕۆبیان و ئەڤۆکادۆ لەسەر سفرەی دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئۆن دانراوە.
هەروەها لە سەر سفرەی خواردنی هەردوو سەرۆک، پەراسوری گۆشتی مانگا و پەتاتە و بروکلی و زەڵاتەی ئامادەکراو بە خواردنەوەی سور ئامادەکراوە، لەگەڵ گۆشتی بەراز و برنج و زەڵاتەی بیبەری تون و ماسی.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە سەنگاپورە کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەیان بە مێژووی ناوبرد.