کچێکی ١٢ ساڵ ئامێرێکی پشکنینی ئاوی دروستکردووە

منداڵێکی ١٢ ساڵ ئامێرێکی پشکنینی ئاوی دروستکردووە
2018-12-14

29135 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە کۆلۆرادۆی وڵاتی ئەمریکا ئامێرێکی بۆ پشکنینی ئاوی پیس دروست کردووە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، منداڵێکی ١٢ ساڵ بە ناوی گیتانجالی راۆ ئامێرێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی بۆ پشکنینی ئاوی پیس دروستکردووە.

بەپێی وتەی منداڵەکە، دڵسۆزی و خەمخۆری ئەو بۆ دروستکردنی ئەم ئامێرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتەکەی بەهۆی ئاوی پیسەوە تووشی چەندین نەخۆشی بوون و هەندێکیشیان بەهۆی نەخۆشییەکانەوە مردوون.

ئەم زانا بچووکە ئامێرێکی بۆ پشکنینی ئاو دروستکردووە، ئەم ئامێرە پارچەیەکی سپی پێوەیە کە دەخرێتە ناو ئاوەکەوە و پاشان لە ڕێگای بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل کۆنێکت دەکرێت، پاشان لە ڕێگەی بەرنامەیەکی تایبەتەوە پشکنین بۆ ئاوەکە دەکرێت، دەرکەوتنی خەتێکی سەوز لە بەرنامەکەدا هێمایە بۆ پاکیی ئاوەکە.

م.ئ

زۆرترین خوێندراو