کچێک بەبێ ویستی خۆی لە ڕۆژێکدا بە دوو زمان قسە دەکات
2018-12-14
26521 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماڵپەڕی بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا باسی لە کچێک کردووە کە لە دوو کاتی ڕۆژدا بەبێ ویستی خۆی و بە فەرمانی مێشکی بە دوو زمانی جیاواز قسە دەکات.
هانا جەنگیز ئافرەتێکی ئەڵمانییە کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر پاسکیلەکەی کەوتووە و مێشکی تووشی حاڵەتێکی زۆر سەیر و سەرنجڕاکێش بووە، بەپێی وتەی ئەندرۆیی هاوسەری، ئەو لە فڕۆکەدا بۆ ئەمریکا دەڕۆشت کە کورتەنامەیەکی سەیری بۆ هاتووە، لە کورتەنامەکەدا تەنها دوو وشە تێدەگات چونکە نامەکە بە زمانی ئەڵمانی کە زمانی دایکی ئافرەتەکەیە نوسراوە، ئەمەش ئەندرۆ تووشی شۆک دەکات چونکە ئەوان هەمیشە تەنها بە زمانی ئینگلیزی پەیوەندییان بەیەکترییەوە کردووە، هەربۆیە خێرا هەست بە ڕوودانی ڕووداوێکی خراپ دەکات بۆیە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە ڕاستەوخۆ سواری فڕۆکەی وڵاتەکەی خۆی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە.
کاتێک دەگاتە نەخۆشخانە، خێزانەکەی بە شێوەیەکی سەیر دەبینێت، وەک ئەوەی نەیناسێتەوە، کاتێکیش قسەی لەگەڵ کردووە ئەو بە زمانی ئەڵمانی جوابی داوەتەوە، پزیشکەکەش بە ئەندرۆی وتووە، خێزانەکەت تووشی لەبیرچوونەوەی زمانی دووەم بووە.
دوای ماوەیەک ئەندرۆ تێبینی ئەوە دەکات کە خێزانی لە بەیانیاندا بە زمانی ئینگلیزی و لە ئێوارانیشدا بە زمانی ئەڵمانی قسە دەکات، ئێستاش بەم شێوەیە هانا لە ژیانی ڕۆژانەی بەردەوامە، واتە قسەکردنی بە دوو زمانی جیاواز لە دوو کاتی جیاوازدا.

م.ئ