فڕۆکەیەک بە هۆی دڵێکی دەستکردەوە رێرەوی خۆی گۆڕی

فڕۆکەیەک بە هۆی دڵێکی دەستکردەوە رێرەوی خۆیی گۆڕی
2018-12-14

5862 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فرۆکەوانێک بە هۆی بەجێمانی دڵێکی دەستکرد لە ناوفڕۆکەکەیدا بۆ شوێنی خۆی دەگەرێتەوە .

 

ماڵپەڕی DW لە بابەتێکدا باس لە بەجێمانی دڵێکی دەستکرد دەکات لە فرۆکەیەکدا کە لە سێتڵی ویلایەتی واشنتۆنەوە بۆ داڵاسی ویلایەتی تەکساز دەرۆشت.

بە پێی وتەی فرۆکەوانەکە، ئەوان لە ئاسمانی ئایداهۆ بوون کاتێک بۆیاندەرکەوت کە دڵێکی دەستکرد لە فرۆکەکەدایە و لەسەری نوسراوە، لە کۆمپانیای دروستکردنی دڵی دەستکرد لە کالیفۆرنیاوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سێتڵ.

کاتێک فرۆکەوانەکە ئەم راستییەی زانی، راستەوخۆ بڕیاری گەڕانەوەیدا و فرۆکەکە بۆ شاری سێتڵ گەرایەوە، بەم هۆیەشەوە کاتێکی زۆریان بە فیرۆچوو.

م.ئ

زۆرترین خوێندراو