لیستی خراپترین وشەی تێپەڕ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا کرا

لیستی خراپترین ١٠ وشەی تێپەڕ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا کران
2018-12-14

23502 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیای "سبلاش داتا" لەم دواییانەدا لیستی خراپترین وشەی تێپەڕی بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکراکرد، بە بەراورد بە ساڵانی دواتر گۆرانکارییەکی ئەوتۆ لە وشەکاندا ڕووینەداوە.

ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاند زیاتر لە ٥ ملیۆن وشەی تێپەڕ لە جیهاندا بەکاردێت کە شکاندنی ئاسانە و ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و مۆبایلە زیرەکەکان بەکاریدەهێنن.

مۆرگان سلین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە سەرسوڕمانی خۆی ڕاگەیاند کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران بۆ ئامێر و تایبەتمەندییەکانیان وشەی تێپەڕی ئاسان و دووبارە بەکاردەهێنن و شکاندنیان ئاسانە. هەروەک ماڵپەڕی "زە فێرج" ئاماژەی پێکردووە.

دیارترین ئەو وشە تێپەڕانەی کە لە لیستی ساڵی ٢٠١٨دا وەکو وشەی نوێ ئاماژەی پێکراوە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەکاریدەهێنن، ئەویش ناوی سەرۆکی ئەمەریکایە "دۆناڵد"، کە لە لیستەکەدا پلەی ٣٣یەمینی وەرگرتووە لەگەڵ هەردوو وشەی "aa123456" و "password1".

خراپترین ١٠ وشەی تێپەڕ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٨ کە زۆرترین بەکارهێنەری هەیە ئەمانەن:

١. "123456" بۆ ساڵی پێنجەم پلەی یەکەمی وەرگرتەوە

٢. "password"

٣."123456789"

٤."12345678"

٥. "12345"

٦."111111"

٧."1234567"

٨."sunshine"

٩."qwerty"

١٠."iloveyou"

Image result for ‫أسوأ 10 كلمات مرور في العالم خلال 2018!‬‎

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو