پیاوێک دوای ئەوەی ١٠ پارچە ئاسنی بەرکەوت بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاریبوو
2018-12-14
40529 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کرێکاری چینی لە یەکێک لە کارگەکانی ئاسن کاریدەکرد بەبێ ئاگادارکردنەوەی کە ئامێرێکی ئەو کارگەیە کاردەکات، کاتێک دەچێتە بەردەم ئامێرەکە ١٠ پارچە ئاسن دەچەقێن بە جەستەیدا.
روسیا تودەی نوسیویەتی، چوی کرێکار کە تەمەنی ٤٩ ساڵە کاتێک ئەو پارچە ئاسنانە دەچەقێن بە بەشی ڕاستی لەشییەوە دەبورێتەوە، هاوکارەکانی ناتوانن ئەو پارجە ئاسنانە لە لەشی دەربکەن کە درێژی هەر پارچەیەکی ٣٠سم دەبێت و ئەستوری ١.٣سانتیمەتر دەبێت و کرێکارەکە لە دۆخێکی خراپدا دەبێت، هەربۆیە هاوکارەکانی واهەست دەکەن کە مردبێت، بەپەلە دەیگەیەننە نەخۆشخانەیەکی شاری چوچو لە هەرێمی هۆنان لە باشوری چین.
پارچەکانی تری کە بەر دەستی کەوتووە دەردەهێنرێت بەڵام شەش پارچەی لە نزیک قۆڵی و بەشێکی سنگییەوەن کە دەرهێنانیان ئاسان نابێت، بەتایبەت یەکێک لە پارچە ئاسنەکان تەنها ٠.١ملیمەتر لە سکۆڵەکانی دڵییەوە دوورە.
لەدوایی پشکنین و وەرگرتنی تیشکی سینی، دەبرێتە ژوری نەشتەرگەری نەخۆشخانەی "Xiangya" لە زانکۆی "South Central University" کە تایبەتە بە نەشتەرگەرییە قورسەکان.
وبانگ فینگ پزیشکی بەشداربوو لە نەشتەرگەرییەکە وتی "دەرکردنی ئەو پارچە ئاسنانە کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە وردی وتەرکیزی زۆر دەبێت، جونکە بەهۆی پارچە ئاسنەکانەوە وەرگرتنی تیشکی کارێکی ئاسان نابێت".
لە ٥ی کانونی یەکەمدا گروپێک لە پزیشکەکان بە سەرپەرشتی تانگ جۆیۆی پڕۆفیسۆر نەشتەرگەرییەکە دەکرێت، بەبێ ئەوەی زیان بە مولوولەکانی خوێن و دەمارەکانی بگەیەنن، لەدوای دوو کاتژمێر نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووی کۆتای دێت.
چوی کرێکار دوای بەهۆشهاتنەوەی لە نەشتەرگەرییەکە هەستی بەجوڵەی دەستەکانی کردووە و چارەسەری سروشتی و دەرمانی پێدەدرێت تا بەتەواوی باشبێتەوە.


ئ.ل