مارادۆنا لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە لەماڵ دەرکرا

مارادۆنا بەدڵشکاوی لە ماڵەکەی دەردەکرێت
2018-12-14

22297 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی مارادۆنا لەلایەن خۆشەویستە تەمەن  ٢٨ ساڵەکەیەوە لەو ماڵە دەردەکرێت کە بۆی کڕیبوو.

بەپێی راپۆرتی میدیا ئەرجەنتینییەکان دوای بەرهەمی شەش ساڵ خۆشەویستی مارادۆنا بۆ ڕۆسیۆ ئۆلیڤای تەمەن ٢٨ لە ماڵەکەی بە بەرچاوی هەوادار و خۆشەویستەکانییەوە دەیکاتە دەرەوە، ڕۆژنامەکان ئەم ڕەفتارەی خۆشەویستەکەی مارادۆنای تەمەن ٥٨ ساڵ وەکو "خەنجەرێک بۆ دڵی مارادۆنا" وەسفکردووە.

بەپێی راپۆرتەکان ئۆلیڤا کۆتای بە پەیوەندیی سۆزداری نێوان خۆی و مارادۆنا هێناوە، هەربۆیە مارادۆنای لەو ماڵە کردووەتە دەرەوە کە بۆی کڕیبوو، لە ئێستادا ئەو یاریزانە بە دۆخێکی سۆزداری قورسدا تێدەپەرێت، چونکە هەرگیز نەیویستووە لە خۆشەویستەکەی جیابێتەوە.

مارادۆنا لە ئێستادا ڕاهێنەری گروپی تۆپی پێی دۆرادۆسی مەکسیکییە، ئەو یاریزانە ماڵێکی گەورەی بۆ خۆشەویستەکەی لە هەرێمی بیلا فیستا لە پایتەختی ئەرجەنتین بۆ ینس ئایرس کڕیوە.

ئۆلیڤا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەرجەنتینی وتی "لە ئێستادا لە پەیوەندیی سۆزداریدا نیم، ناشمەوێت لەهیچ بارودۆخێکدا بگەڕێمەوە بۆ مەکسیک، دەمەوێت لە ئەرجەنتین بمێنمەوە".

مارادۆنا یاریزانی دیاری پێشتری ئەرجەنتین دوای ماوەی ١٧ ساڵ لە ژیانی هاوسەریی لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ژنەکەی کلۆدیا فیلافیا جیابوویەوە، لە ساڵی ٢٠١٢ پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ ئۆلیڤا دروستکرد.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو