پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت چییە؟
2018-12-14

110113 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵمیدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

چەند کێشەیەک لە کارەکەتدا تووشدەبێت و هەست بە داڕمانی دەرونی دەکەیت بەرامبەری و پێتوایە ناتوانیت چارەسەریبکەیت، هۆکارەکەی تەنها خۆتی کە ماوەیەکی زۆرە ئەرکەکان پشتگوێخستووە بەوجۆرەش کێشەکانی ژیان ڕووبەڕووت دەبنەوە.

لەباوردۆخێکی دەرونی سەختدا خۆت دەبینیتەوە و هاوبەشی ژیانت زۆرکات پشتگیریت ناکات کە یەکێکترە لە بێزاری و کێشەکانی ژیان، تەنها گفتوگۆی هێمنانە کارەکان بۆ ئاسان دەکەن.

گرنگیدان بە تەندروستی یەکێکیە لە هۆکارەکانی سەرکەوتن لە ژیاندا، ماوەیەکە ئەو لایەنەی ژیان پشتگوێخستووە و هەست بە ناساغی زۆر دەکەیت بەمەبەستی چارەسەر سەردانی پزیشک بکە.

دەرفەتێکی نوێ لە کارەکەتدا بۆ دەرەخسێت بەجۆرێک وەکو سەرکەشی وایە بۆتۆ و  تواناکان دەربخە، ئاسانە و دەتوانیت رووبەڕووی سەختییەکان ببیتەوە و بگەیتە ئامانجی ژیان.

پێش ئەوەی دۆخەکە لەوە خراپتربێت کە هەیە نێوان لەگەڵ هاوبەشی ژیان باشتر بکە و زیاتر لە یەکتر نزیکببنەوە تا باشتر لەیەکتر تێبگەن و گرژیتان بۆ هەندێک لە کێشەکانی نێوانتان نەبێت.

دەربارەی تەندروستیت زۆر قەلەقیت و لە دڵەراوکێدا دەژیت واهەست دەکەیت توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بوویت، ئەمە تەنها گومانی خۆتە و بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر پشکنین بکە.

هەموو زانیاری و ئەو بابەتانەی پەیوەندیی بە کارەکەتەوە هەیە ئامادەی بکە، بزانە لە چیدا هەڵەت کردووە تابتوانیت چارەسەری پێشوەختە بۆ بەشێک لە ئەرکەکان  بدۆزیتەوە و پێویست بە هەندێک کەس نەبێت کە دەیانەوێت بەناوی هاوکاری زیان پێبگەیەنن.

گرنگیدان بە خۆشەویستەکەت کەمیکردووە دوای ئەو قسانەی کە لە بارەیەوە کراوە، خۆت بەدوای راستییەکاندا بچۆ پێش ئەوەی هیچ کاردانەوەی هەڵە ئەنجام بدەیت تا دواتر لێی پەشیمان نەبیتەوە.

ئەمڕۆ دەرفەتێکی گونجاوە بۆتۆ کە ئەو بریارە بدەیت ماوەیەکە مێشکتی سەرقاڵکردووە، خۆت لە جەنجاڵی بەدوربگرە بۆئەوەی بتوانیت بەباشی بیر لە هەموو لایەنەکانی بابەتەکە بکەیتەوە.

بڕێک پارەت دەستدەکەوێت کە چاوەڕوان نەدەکرد، خۆت لە کێشەکان و هەوڵدان بۆ بەرەنگاریکردنی هاورێکانت بەدوردەگریت و زیاتر پارێزگاری لە ناو و ناوبانگ و کەسایەتیت دەکەیت.

ئەمڕۆ زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و لەڕویی کارەوە بەدڵی بەرپرسەکانتی، پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ بنیاتدەنێیت و زیاتر متمانە و ئارامیت بۆ دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پشووی تەواو وەربگرە و خۆت لە هەندێک کاری ماندوکەر بەدوربگر، لەگەڵ کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە دڵخۆش دەکەن کۆبیتەوە و دانیشتنێک ئەنجام بدەن تا کاتێکی خۆش بەسەربەریت و لە دڵەراوکێ دوردەخاتەوە.

ئ.ل


زۆرترین خوێندراو