منداڵێکی ١٠ ساڵ بەهۆی پیربوونی پێشوەختەوە گیانی لەدەستدا

2021-07-02

8595 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی تووشبوونی بە حاڵەتێکی دەگمەنەوە کە بە پیربوونی پێشوەختە ناودەبرێت گیانی لەدەستدا.

دینا خیمیچ دایکی کچەکە کە ناوی ئیرا خیمیچە لە هەژمارە تایبەتییەکەی لە فەیسبووك وتوویەتی کە کچە تاقانەی کە تووشبووە بە حاڵەتی پیربوونی پێشوەخت لە ئۆکرانیا کۆچی دواییکردووە، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی".

بەهۆی نەخۆشییە دەگمەنەکەیەوە، ئەو منداڵە چیتر توانای ئەوەی نەماوە لەسەر سیستمێکی ژیانی چالاک بژی، لە ماوەی کورتی ژیانیشیدا چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەگەڵ خێزانەکەیدا چەندین پێشانگای بۆ تابلۆکانی رێكخستووە.


زۆرترین خوێندراو