پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-07-02

43378 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ دەورووبەرت دەکەیت ئەمەش سوودی بۆت دەبێت، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پەیوەندییەکانت بکەیت هەندێك کات پێویستە قوربانی بدەیت.

گا 20/4 - 20/5

هەندێك لە کارەکانت کەمبکەرەوە و کاتی تەواو تەرخان بکە بۆ حەوانەوەت، چونکە ماندووبوونی لە ڕاددەبەدەر تووشی کێشەی تەندروستی زۆرت دەکات.

دووانە 21/5 - 21/6

ناچاردەبیت گەشت بکەیت بۆ کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنێکی گرنگ، دواتر بڕیاری کارێکی نوێ دەدەیت و بەچالاکی بەردەوام دەبیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

دەبێت بە بڕیارەکانتدا بچیتەوە تا تووشی هیچ هەڵەیەك نەبیت، چونکە ئەگەر هەر هەڵەیەك ئەنجام بدەیت دواتر بە ئاسانی بۆت چارەسەر نابێت.

شێر 23/7 - 22/8

کارەکانت زۆرن و بەسەرتدا کەوتوون، هەست بە ماندوێتی دەکەیت و بێتاقەتیت، هەوڵبدە کات تەرخان بکەیت تا بحەوێیتەوە.

فەریك 23/8 - 22/9

هەندێك سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و هاوڕێکانت لەمەدا هاوکارت دەبن، قازانجی ماددی دەکەیت و خەڵات دەکرێیت بۆ ئەو کارانەی کە کردووتە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

دڵنیابەرەوە لە هەستەکانت پێش ئەوەی دەریببڕیت، چونکە ئەگەر پەلە بکەیت دواتر دڵت دەشکێت و تووشی بێهیوا بوون دەبیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

بیر لەوە دەکەیتەوە کە سەردانی پزیشك بکەیت بۆ ئەوەی دووبارە شێوازی ژیانت و ستایلی نان خواردنت ڕێكبخەیتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت پێش هەموو شتێك خۆت بڕیاری دروست بدەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

کەیسێکی پیشەیی باسدەکرێت و لەگەڵ هاوپیشەکانتدا چارەسەریان دەکەیت، سەرقاڵی کارکردنیت لەگەڵ پڕۆژەیەکی گرنگ و هەوڵدەدەیت تێیدا سەرکەوتوو بیت.

گیسك 22/12 - 19/1

تەرکیز دەکەیتە سەر پڕۆژەیەکی دیاریکراو و پڕۆژەکانی دیکە پشتگوێ دەخەیت، ئەمەش وادەکات قازانجی زیاتر بکەیت و سوودێکی زۆرت پێدەگەیەنێت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

تەواو هەست بە حەوانەوە دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا و کاتی خۆشی لەگەڵدا بەسەر دەبەیت، بەڕاددەیەك گرنگە لەلایەن کە هیچ شتێك وات لێناکات پشتگوێی بخەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

کارەکانت ئەنجامێکی باشیان دەبێت، بەڵام دووربکەوەرەوە لە خراپەکاران و ئەو کەسانەی ڕەگە زیانت پێبگەیەنن، کەمێك بەجۆشیت کەمبکەرەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەرت.

 


زۆرترین خوێندراو