2021-07-01
1418 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاوڵاتیانی وڵاتێکی عەرەبی تووشی سەرسوڕان بوون بە بیستنی ئەو هەواڵەی کە دەوترا نابێت بۆماوەی هەفتەیەك هاوسەرگیری بکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"، سەندیکای نیشتیمانی وڵاتی مەغریب رایگەیاند، کە بایکۆتی کارکردنیان کردوە و داوا دەکەن ماددەیکی یاسایی بگۆڕدرێت کە پەیوەندی بە دۆخی کارکردنیانەوە هەیە.
ئەم بایکۆتەش لە ١ی تەمووزەوە دەستپێدەکات و بۆماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و هەموو وڵاتی مەغریب دەگرێتەوە، سەندیکاکە داوا دەکات لەم ماوەیەدا وەزارەتی داد وەڵامی داواکانیان بداتەوە و ئەو یاسایە بگۆڕێت کە داوایان کردوە.
لەماوەی ئەو مانگرتنەشدا هیچ رێککەوتنێکی هاوسەرگیریی واژۆ ناکرێت و بەکارناخرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کارێکی بازرگانی و خانوبەرە لەلایەن ئەو سەندیکایەوە بەڕێوە ناچێت.
ژ.ن