2021-06-30
2068 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕەگەزگۆڕاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ کە پێشتر نازناوی شاجوانی نیڤادای وەگرتبوو، بۆ یەکەمجار بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، "کاتالونا ئنریکوێز"ی ٢٧ ساڵ وەک یەکەم رەگەزگۆڕاو بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی ئەمریکا دەکات.
کاتالوینا پێشتر لە نێوان ٢٢ بەشداربووی پێشبڕکێی شاجوانی ویلایەتی نیڤادا براوە بووە و نازناوی شاجوانی نیڤادای پێدراوە.
کاتولینا لەبارەی چالاکیەکانیەوە وتی "فێربووم کە جیاواز بوونی واناکت ببمە کەسێکی کەمتر لەوانی تر، بەڵکو بە پێچەوانەوە، ئێستا دەزانم ئەم بێ هاوتاییەی من دەمباتە چەندین شوێن و هەلی زۆر باشم بۆ دروست دەکات، ئەمڕۆ من وەک ژنێکی ڕەگەزگۆڕاو شانازی بەخۆمەوە دەکەم."
