2021-06-30
24601 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکانی جیهاندا یەکەم ڕۆی جەژنی قوربان بۆ ساڵی ٢٠٢١، دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە کە ٢٠ی تەممووز دەکات.
محەمەد عودە بەڕێوەبەری ناوەندی گەردوونی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بینینی مانگ لە ١٩ی تەممووزدا لە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا نابینرێت، لەو کاتەشدا بە تەلەسکۆب سەیر دەکرێت بەتایبەت لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپادا.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەمان کاتدا بینینی مانگ لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمریکای باکور و باشور و ئەفریقا و زەریای هێمندا بە چاو نابینرێت و تەلەسکۆب بەکاردەهێنرێت، هەربۆیە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکانی جیهاندا ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە ٢٠ی تەممووز دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
ئ.ل