2021-06-30
30025 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری بەغداد لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لەکاتی نەشتەرگەری گوونەکانی لێدەدزن و خانەوادەکەی دوای ١٠ رۆژ بە دیارنەمانی ئەو ئەندامەی جەستەی دەزانن.
لە بەرنامەی "المهمە" کە لەلایەن "حەیدەر ئەل-حەمدانی"یەوە پێشکەش دەکرێت، باس لە چیرۆکی ئەو پیاوە عێراقیە کرا کە لەکاتی نەشتەرگەریدا بەبێ رەزامەندی خۆی و خانەوەداکەی هەردوو گوونی دەرهێنراوە.
روداوەکە لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق رویداوە، خانەوادەکەی دوای ١٠ رۆژ لە نەشتەرگەریەکە بە رووداوەکەیان زانیوە و کاتێک سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردوە.
پێشکەشکاری بەرنامەکە "حەیدەر ئەل-حەمدانی" لەبارەی رووداوەکەوە وتی "ئێمە نازانین شتێکی وا روویداوە، بەڵام خانەوادەکەی دەڵێن کە هەردوو گوونی لە نەشتەرگەریەکەدا دزراوە."
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی نەخۆشەکە لە بەرنامەکەدا بەم جۆرە باسی روداوەکەی کرد "پزیشکەکانی پێیان راگەیاندین کە نەخۆشی فتقی هەیە و پێویستی بە نەشتەرگەریە." فتق بریتیە لەوەی بەشێک لە ریخۆڵە( intestin) یان پەردەچەوری ناو سک(omentem)،یان چەوری ئاسایی سک (fatty tissiu)بۆ دەرەوەی دیواری سک دەردەپەڕێت.
خانەوادەکەی ئەوەشیان خستەڕوو کە پرسیاریان لە نەخۆشخانەکە کردوە بەڵام وەڵامیان نەیاونەتەوە، دواتر لە دادگا سکاڵای یاساییان تۆمار کردوە و لە سەندیکای پزیشکانیش داوایان بەرز کردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا کەس بەدەم سکاڵاکەیانەوە نەهاتووە.