پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2021-06-30

36445 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4 

ئەگەر سەیری ژیانت بکەیت  بەراورد بەساڵانی ڕابردووت بەتەواوی گۆڕاوە، ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەری ئەرێنی لەسەرت دروست کردووە و بووە هۆی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە ئەمڕۆ تۆ بە گرنگییەوە دەیبینیت، هەوڵ بدە جار جار شێوازی ژیانت بگۆڕیت.

گا 20/4 - 20/5

هەوڵ بدە چەند گفتوگۆیەکی بەسوود لەگەڵ هاوڕێکانتدا سازبکەیت  و زیاتر کاتەکانت بە گفتوگۆی مانادار و کراداری بەسەر ببەیت، تۆ ئاستێکی تێگەشتنی بەرزت هەیە ئەمەش وادەکات لە خەڵکی دیکە جیات بکاتەوە و گرنگی تۆ بسەلمێنێت بۆ ئەوانی دیکە.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەو دوودڵ بوونە لەڕادەبەدەرەی تۆ بۆ ئەوەی هەنگاوێکی جددی لە پەیوەندیت لەگەڵ لایەنی بەرامبەردا بنێیت، ڕەنگە توشی ترس و نیگەرانیت بکات، دەبێت بە وریاییەوە خێراتر بیربکەیتەوە و کاتی پێویست هەڵبژێریت بۆ ئەوەی هەنگاوێکی فەرمیی بنێیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

دەبێت ڕێگە بدەیت دڵت جارێکی تر بژیت و نەگەڕێیتەوە بۆ ڕابردوو، هەموو ئەوەی کە ڕۆیشتووە بۆتە شتێکی ڕابردوو و شایانی ئەوەیت دوای ئەو هەموو ئازارەی بەسەرت دا هاتووە چیرۆکێکی خۆشەویستی جوانت هەبێت.

شێر 23/7 - 22/8

هەوڵ مەدە ئەو نیعمەتەی پێتدراوە لەبەردەم ئەو کەسانەی پێیان نەدراوە نمیاش بکەیت، چونکە ئەو خودایەی کە ئەم هەموو چاکەیەی پێت بەخشیوە، دەتوانێت لە چاوتروکاندنێک لێتان دووربکاتەوە.

فەریك 23/8 - 22/9

دەبێت باشتر بیر لە وەبەرهێنانی کات و پارەت بکەیتەوە، ئێوە بیرۆکەی زۆرتان هەیە بۆ زۆر پڕۆژە، بۆیە ئێمە پێتان دەڵیین لەسەر یەکێکیان جێگیربن و دەست بکەن بە جێبەجێکردنیان .

تەرازوو 23/9 - 22/10

دەبێت فێرببیت ڕاوێژ بەو کەسانە بکەیت کە لە بوارەکەتدا لە تۆ شارەزاترن، هیچ هەڵەیەک نییە گوێ لە ئامۆژگاریەکانیان بگری، بۆیە دەتوانیت هەموو ئەو شتانەی کە لە منداڵییەوە خەونت پێوە بینیوە بەدەستی بهینی.

دووپشك 23/ 10-21/11

خۆشییەکی زۆر ڕووتێدەکات لە  قۆناغی داهاتوودا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسودەیی زۆر بۆ هاوبەشان و مامەڵەکردن پێکەوە و هەموو ئەو فاکتەرە سەختانەی کە ڕووبەڕووتان دەبێتەوە.

كەوان 22/11 - 21/12

ناتوانیت هەموو کەسێکی دەوروبەرت قایلیان پێبکەی لەبارەی قەناعەتە کەسییەکانی خۆتەوە، وزە و هەوڵی لەڕادەبەدەر پاشەکەوت بکە لە کاتێکدا کە لەگەڵ هەندێک کەس قسە دەکەیت بۆ ئەوەی قایلیان بکەیت لە ڕوانگەی خۆتەوە.

گیسك 22/12 - 19/1

دەبێت زیاتر وریا بیت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی نوێ، بە تایبەتی لە ژینگەی بازرگانیتدا، متمانە زیادەکەت بە هەندێک کەس دەتوانێت کێشەی زۆرت بۆ دروست بکات، لەوانەیە کەسێک هەموو نهێنیەکانت ئاشکرا بکات.

سەتڵ 20/1 - 18/2

گەشت بۆ شوێنە جوان و ڕۆمانسییەکان بکە لەگەڵ هاوکارانتدا بۆ ڕزگاربوون لە هەستی تەنگانە و بێزاری و خەمۆکی کە بەهۆی ڕۆتینی ژیانەوە توشی دەبن، هەوڵبدە کۆنترۆڵی بیرکردنەوە زیاد لە پێویستەکانت بکەیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

 دەبێت هەوڵ بدەیت ژیانی کەسی و پیشەیی خۆت جیابکەیتەوە، بۆ ئەوەی بتوانیت خۆت لە پەستانی دەروونی دوور بخەیتەوه، بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەیی و دڵخۆشی بکەیت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەندروستی دەروونی باشترت هەبێت.

زۆرترین خوێندراو