2021-06-30
946 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ڕاگەیندراوێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دا هاتووە، ویندۆزی ١١ توانایەکی زیاتری هەیە و لەڕووی پاراستنی زانیارییە کەسییەکانەوە بەهێزترە.
هەروەها بەکارهێنانی ئەم سیستمە نوێییە ئاسانکاری دۆزینەوەی بەڵگە و ئەپڵیکەیشنەکان بۆ بەکارهێنەر دەکات و لەم ویندۆزە نوێیەوە دەتوانرێت خێراتر زانیاری و یارییەکان بەکاربهێندرێن.
ئەو کەسانەی ویندۆزی ١٠یان هەیە دەتوانن بەبێ بەرامبەر ویندۆزی ١١ داببەزێنن و واش بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئەم ویندۆزە نوێیە بخرێتە بازاڕەوە.
ویندۆز بریتیە لە چەند سیستەمێکی کارپێکردن کە مایکرۆسۆفت پەرەیان پێدەدات،
وەک یەکەم ناسینی بە خەڵکی ، مایکرۆسۆفت سیستەمەکەی ناو نا Windows لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٥دا و ئێستاش تاوەکو وەشانی ویندۆز ١٠ بەردەستە و وەشانی ویندۆز ١١ش بەردەست دەبێت.
مایکرۆسۆفت کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەرە، گرینگترین بەرھەمەکانی سیستمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسە، مایکرۆسۆفت لە ١٩٧٥دا دامەزراوە.