وێنە.. پارچەیەک دار یەک هەفتە لە لوتی ژنێکدا دەمێنێتەوە

2021-06-29

1912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێک لە تایوان لەکاتی نانخواردندا لەگەڵ خوشکەکەیدا بەشەڕ دێت و خوشکەکەی بە داری نانخواردن هێرش دەکاتە سەری و دوای هەفتەیەک لە شەڕەکە، بۆی دەردەکەوێت کە پارچەیەکی دارەکە لە لوتیدا بەجێماوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، ژنێکی ٢٩ ساڵ لەدوای چوونی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی چەند تێستێک، بۆی دەرکەوتووە یەک هەفتەیە پارچە دارێک لە لوتیدایە.

ئەو ژنە بەهۆی شەڕێکەوە لەگەڵ خوشکەکەیدا ئەو پارچە دارە لە لوتیدا بەجێماوە و لەدوای ئەو روداوە بەردەوام لوتی توشی خوێنبەربوون بووە، دواتر پزیشکەکان بە نەشتەرگەری پارچە دارەکەیان دەرهێنا.

Image

زۆرترین خوێندراو