2021-06-29
20171 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناوەندی ئەزهەر لە راگەیەندراوێکا لەبارەی یاریە ئەلکترۆنیەکانەوە، یاریەکی ئەلکترۆنی حەرام کرد، بەهۆی ئەوەی لە بەشێکی یاریەکەدا بەکارهێنەرانی ناچار دەکات کەعبەی پیرۆز بڕوخێنن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێرێم نیوز" ناوەندی ئەزهەر لەبارەی یاری فۆرتنایتەوە هۆشداری دا و ئەوەشی خستەڕوو کە لەناو یاریەکەدا بۆ بەدەستهێنانی پۆینتی یاریەکە بەکارهێنەرانی ناچار دەکات کەعبەی پیرۆز بڕوخێنن، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر باوەڕی منداڵەکانمان و چەمکەکان و ناسنامەیان دەشێوێنێت و وایان لێدەکات سووکایەتی بە پیرۆزی و بنەچەی خۆیان بکەن.
ناوەندی ئەزهەر ئاماژەیان بەوەشدا، پێشتریش لە بارەی کاریگەرییە خراپەکانی یاریە ئەلکترۆنیەکان لەسەر مێشکی منداڵان و گەنجان هۆشداریان داوە و دایکان و باوکانیان ئاگادارکردۆتەوە کە ئەم یاریە ئەلکترۆنیانە روداوی کوشتن و خۆکوشتنی گەنجانی لێدەکەوێتەوە.
