2021-06-29
6622 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێک لە هیندستان دوای دوو مانگ لە هاوسەرگیری نهێنیەکی هاوسەرەکەی بۆ ئاشکرا دەبێت و بەهۆیەوە سکاڵا لەسەر هاوسەرەکەی و خێزانی هاوسەرکەشی تۆمار دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، پیاوێک لە شاری کانپور لە هیندستان تەنها دوای دوو مانگ لە هاوسەرگیریی لە بنکەی پۆلیسی ئەو شارە سکاڵای یاسایی لە دژی هاوسەرەکەی و خێزانی هاوسەرکەی تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی پێش هاوسەرگیریەکە پێیان نەوتووە کە هاوسەرەکەی ترانسجێندەرە "ڕەگەزگۆڕاو" (ئەو کەسانەی کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە لە نێرەوە بۆ مێ یان بە پێچەوانەوە، ئەمە لە کاتێکدا کەسەکە جێندەر دیسفۆریای هەبوو).
دوای هاوسەرگیریەکەیان هەر کاتێک پیاوەکە ویستویەتی لە هاوسەرەکەی نزیک بێتەوە، ژنەکەی پێی وتووە کە ناساغە یان نەخۆشە، پاش دوو مانگ پیاوەکە هاوسەرەکەی دەباتە لای پزیشکی تایبەت بە نەخۆشی ژنان و لەوێ بۆی دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەی ترانسجێندەرە.
لە سکاڵاکەدا ناوی هەشت کەس نووسراوە کە ناوی هاوسەرەکەی و چەند ئەندامێکی خێزانی هاوسەرەکەی تیایە لەگەڵ ئەو کەسەی نێوەندگیری هاوسەرگیریەکەی کردوەو دوو خێزانەکەی بەیەک گەیاندووە.
ئەو هەشت کەسەی لە سکاڵاکەدا ناویان هاتووە هەموویان لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ و بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە سزای کارەکەیان دیاری دەکرێت.