چەند شتێک کە دایکان پێویست نییە داوای لێبوردن بکەن لەبارەیانەوە

2021-06-29

5194 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک شت هەیە کە دایکان ڕووبەڕووی دەبنەوە و ئەو ژنانەی کە نەبوون بە دایک ڕووبەڕوویان نابنەوە، ڕەنگە بەشێک لە خەڵکی هەندێک لەو شتانە بە حاڵەتی نا ئاسایی بزانن بەڵام لە ڕاستیدا دایکان دۆخێکی سەختتریان هەیە بەراورد بەوانی دیکە.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا باس لەوەدەکات ئەو ژنانەی کە دەبن بە دایک ڕووبەڕووی کۆمەڵێک دۆخی سەخت دەبنەوە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا، بەڵام هەرگیز پێویست نییە کە داوای لێبوردن بکەن لە بارەیانەوە کە ئەمانەن:

یەکەم: کەی و لەکوێ شیر بە منداڵەکەت دەدەیت، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بڵێت نابێت شیر بە منداڵەکەت بدەیت لە شوێن و کاتێکی دیاریکراودا، هەر بۆیە پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت لەبارەیەوە.

دووەم: منداڵەکانت پێویستیان بە خۆشەویستی و گرنگیپێدانە زیاتر لە پارە، بۆیە پێویست ناکات هەرگیز وابیربکەیتەوە کە پێویستە دەوڵەمەند بیت و  پێویستە هەموو شتێکیان بۆ دابین بکەیت.

سێیەم: پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت لەوەی کاتێکی تایبەتت بۆ خودی خۆت پێویستە، کاتێک کە منداڵت دەبێت ڕەنگە واهەست بکەیت کە پێویستە تەواوی ڕۆژ و هەفتە لەگەڵ منداڵەکانت کات بەسەر ببەیت، بەڵام لەڕاستیدا پێویستت بە کاتی تیابەتمەندی خۆشت هەیە.

چوارەم: پەرش و بڵاوی ماڵەکەت شایەنی ئەوە نیە لەبارەیەوە داوای لێبوردن بکەیت، کاتێک دەبیت بە دایک پێویست دەبێت کاتێکی زۆر ببەخشیت بە منداڵەکانت و کاتی پێیوستت نابێت بۆ شتەکانی تر.

پێنجەم: چۆنیەتی دەرکەوتنت، زۆر ئاساییە ئەگەر قژت ئاڵۆزکابێت یاخود جلێکی کۆنت لەبەردابێت یان هەر شتێکی دیکە چونکە کاتی پێویستت نابێت بۆ  ئەو شتانە.

شەشەم: ئاساییە کە پێویستت بە یارمەتی کەسانی دیکە بێت بۆ گرنگی دان بە منداڵەکەت، ئەو دایکانەی یەکەم منداڵیان دەبێت کەمترین شت دەزانن.

حەوتەم: ئاساییە کە ناتوانیت ئامادەی هەموو بۆنە کۆمەڵایەتییەکان بیت کە سازدەکرێن، چونکە بەهۆی سەرقاڵیتەوە ڕەنگە پێویستت بە پشوو بێت زیاتر لەوەی پەیوەست بیت بە بۆنەکانەوە.

زۆرترین خوێندراو