لەدوای بازدان لە فڕۆکەیەکەوە رووبەڕوی سزای ۲۰ ساڵ زیندانی کردن دەبێتەوە

2021-06-29

3044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لە فڕۆکەخانەی لۆس ئانجلوس بەهۆی بازدانی لە فڕۆکەیەکەوە دەستگیرکراوە و وا بڕیارە رووبەڕوی سزای ۲۰ ساڵ ببێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێم ئێس ئێن"، پیاوێک بەناوی"Luis Antonio Victoria Dominguez of La Paz, Mexico" لەدوای کردنەوەی دەرگای فریاگوزاری فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی لۆس ئانجلوس بازی داوە بۆ خوارەوە و بەهۆی ئەو سەرکێشیەوە قاچێکی شکاوە.

بەپێی زانیاریەکانی داواکاری گشتی لە لۆس ئانجلوس ئەو پیاوە ویستویەتی گەشت بۆ یوتاهـ بکات و پێش سواری فڕۆکەکە ببێت، ماددەی هۆشبەری کریستاڵ مێسی بەکارهێناوە و لەژێر کاریگەری مادەی هۆشبەردا ئەو کارە لەناکاوەی کردووە.

لە ئێستادا نەشتەرگەری بۆکراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە دادگای فیدڕاڵی ئامادەی کەیسەکەی بێت و بەهۆی دەستێوەردان لە کاری تیمی فڕۆکەوانی ئەگەری رووبەڕوی سزای ۲۰ ساڵ زیندانی کردن ببێتەوە.

زۆرترین خوێندراو