بە ڤیدیۆ.. خاوەنی گەورەترین دەم لە جیهاندا

2021-06-29

2136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێکی دیکە لە ڕیکۆردەکانی کتێبی گینس لەلایەن هەرزەکارێکەوە تۆمارکرا کە خەونی دکتۆرەکانی دانی هێناوەتە دی بە گەورەیی دەمی.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی کتێبی گینس  هەرزەکارەکە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا توانییویەتی ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بەهۆی گەورەیی دەمیەوە، بەڵام لە دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ گەنجێکی دیکە پێوانەی گەورەیی دەمی کرا بەناوی فیلیپ ئەنگەس کە دەیتوانی ٩.٥٢ سانتیمەتر دەمی بکاتەوە نازناوی گەورەترین دەمی پیاوی پێدرا و لە هەرزەکارەکە سەندرایەوە، پاشان جارێکی تر بیری لەوە کردەوە کە دەتوانێت نازناوەکە بەدەست بهێنێت، چونکە بۆشایی کردنەوەی دەمی زیادی کردبوو، کاتێک پێوانە کرا بۆیان دەرکەوت کە بۆشای دەمی زیاتر لە ١٠ سانتیمەترە، ئەمەش وای کرد دووبارە نازناوەکە وەربگرێتەوە.

هەرزەکارەکە دەتوانێت تۆپێکی یاری بەیسبۆڵ یاخود دەبەیەکی ساردی تەنانەت سێوێک بخاتە دەمییەوە، هەرزەکارەکە کاتێک زانیویەتی کۆتا ڕیکۆردی گەورەترین دەم ٨.٨ سانتیمەر بووە کە تۆمارکراوە لە ساڵی ٢٠١٧ دا بڕیاری داوە قسە لەگەڵ کتێبی گینس بکات و لە تەمەنی ١٤ ساڵی توانیویەتی ڕیکۆردەکە بشکێنێت، لە ئێستادا بۆ جاری دووەم نازناوەکەی وەرگرتوەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراو