پیاوێک ماوەی ٣٤ ساڵە بەبێ مۆڵەت شۆفێری دەکات

2021-06-29

10623 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆلیسی ئەڵمانیا پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە ماوەی ٣٤ ساڵە بەبێ هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری، ئۆتۆمبێلەکەی لێدەخوڕێت و شۆفێری دەکات.

پۆلیسی ئەڵمانیا سێشەممە ئاشکرایانکردووە، پیاوێک لە شاری چامباخ لە ویلایەتی بافاریا لە ئەڵمانیا بەهۆی تیژڕەوییەوە ئۆتۆمبێلەکەیان راگرتووە و پشکنینیان بۆ کردووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو پیاوە جگە لەوەی تیژرەو بووە لەهەمان کاتدا مۆڵەتی شۆفێری نەبووە، هەروەک پێی راگەیاندوون سێ دەیەیە بەبێ مۆڵەت شۆفێری دەکات.

پۆلیس ڕونیکردووەتەوە، ئەو پیاوە تەمەنی ٦٩ ساڵە و لە ساڵی ١٩٨٧ مۆڵەتی شۆفێرییەکەی ونکردووە، لەو کاتەوە بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت، بەو هۆیەوە بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە بێ مۆڵەت سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو