2021-06-29
3617 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خێزانێک لە باشورری ئەفریقا لە کاتێکدا سەرقاڵی یارییەکی ئەلیکترۆنی بوون ڕوبەڕووی هەڕەشەی چەند کەسێک دەبنەوە کە بە مەبەستی دزیکردن هاتوونەتە سەریان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەین، نزیکەی 20 خولەک یاریزانەکان بە ئۆنلاین توانیویانە ڤیدیۆ و دەنگی ستێرنا لویس و ماریۆ ئینگلبرچتی هاوسەری و دوو منداڵەکەی لەسەر زەوی ببینن و ببیستن کە لەسەر زەوی ماڵەکەی خۆیان پاڵخرابوون لە ناوچەی سەنتائوری پارێزگای گوانتانگی ئەفریقای باشور.
لەو کاتەدا کە دزەکان دێنە ژوورەوە بۆیان، سەرقاڵی یاری ( Call of Duty) بوون، کە یارییەکی بەربڵاوە، بەشێکی زۆر لە یاریزانەکان سەریان سوڕما کاتێک سەرقاڵی یارییەک بوون کە تێیدا بە چەک یەکتر دەکوژن بەڵام ئەمجارە دۆخەکە لە یارییەوە بۆ بە شتێکی ڕاستەقینە گۆڕا کاتێک یەکێک لە هاوڕێیانیان چەکیان خرایە سەر لە ماڵەکەی خۆیاندا.
لویس وتویەتی " یەکێک لەهاوڕێکانم کە لەهەمان ناوچە دەژی بە بەردەوامی یاریمان لەگەڵ دەکات، کاتێک تێبینی کردوە هاوسەرەکەم وەڵامی تەلەفۆنەکانمان ناداتەوە، هات بۆ پشکنین "، کاتێک گەیشتە ماڵەکە، تێبینی ئەو دەنگە سەیرانەی دەکرد کە لەگەراجەکە دەهاتن، خەیاڵی ئەوەی دەکرد کە ڕەنگە دز بن، بۆیە ڕایکرد و گەڕایەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بۆ ئەوەی ئاسایش ئاگادارکاتەوە و لەڕاستیدا لەگەڵیان هاتەوە.
هەواڵەکە دەڵێت دزەکان توانیویانە ڕابکەن و کۆمەڵێک کەلوپەلی ماڵەکەشیان دزیووە بەڵام لە کاتی هەڵهاتنیان کۆمەڵێک لە کەلوپەلە دزراوەکانیان فڕێداوەتە سەر زەوی، بەمەبەستی سووککردنی باری سەرشانیان.