2021-06-29
16851 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێک کە خاوەنی خێزان و منداڵ بووە بە درێژایی ژیانی بە هەژاری ژیاوە، بەڵام لە دوای مردنی خانەوادەکەی بە ڕێکەوت بۆیان دەرکەوتووە سامانێکی زۆری هەبووە.
ئەو پیاوە لە باشوری سوهاج ژیاوە، لە ڕێگەی هاوکاریی خەڵکییەوە ژیاوە و تەنانەت پارەی دابینکردنی پێداویستی خێزان و منداڵەکانی نەبووە، بەڵام لەدوای مردنی منداڵەکانی بۆیان دەرکەوتووە باوکیان ملیۆنێر بووە و حسابی بانکی هەبووە، کە بڕی ٢٢ ملیۆن جونەی میسری تێدا بووە.
کاتێک منداڵەکەی ئەم هەواڵە دەبیستێت توشی شۆک دەبێت و دەکەوێت بە زەویدا و دەبورێتەوە، بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، چونکە بڕوایان نەکردووە باوکی ئەو پارە زۆرەی هەبووە و لە ڕەزیلیدا خەرجی نەکردووە.
سەلاحی تەمەن ٦٣ ساڵ دوای مانگێک لە مردنی، کارمەندێکی بانک سەردانی ماڵەکەی دەکات، لەو کاتەدا کوڕە گەورەکەی پێشوازی لەو کارمەندە دەکات بۆ ماڵەکەیان، کارمەندەکە پێی رادەگەیەنێت پێویستە سەردانی بانک بکەیت، کوڕەکە توشی سەرسوڕمان دەبێت و پێی وایە باوکی بەهۆی هەژارییەوە تەنانەت ڕێگەی بانکیشی نەزانیوە.
کاتێک کوڕەکە دەچێتە بانک توشی شۆک دەبێت، کە دەزانێت باوکی ملیۆنێرە و ٢٢ ملیۆن جونەی میسری لە حساب بانکییەکەیدا هەیە، دایکی و خوشکە بچوکەکەی کاتێک هەواڵەکە دەبیستن بڕوا ناکەن تا ئەو کاتەی سەردانی بانک دەکەن.
دانیشتووانی ئەو گوندەی ئەو پیاوە و خێزانەکەی لێی دەژیان، ئاشکرایانکردووە، سەڵاح زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەهۆی کارەوە گوندەکەی جێهێشتبوو، دوای گەڕانەوەی کە ١٠ ساڵ دەکات هەژاربووە و لەو ڕۆژەوە تا کاتی مردنی بە هاوکاری خەڵکی ژیاوە.
لە ئێستادا ئەندامانی خێزانەکەی سوود لەو پارەیە وەردەگرن کە لە باوکە ڕەزیلەکەیان بۆیان ماوەتەوە، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە ١٠ کوڕی گوندەکەیان داوای کچەکەیان کردووە، تەنیا بۆ ئەوەی کچی ملیۆنێرەکە بخوازن.
ئ.ل