ئامادەکردنی شیرینی کونجی

2021-06-29

14265 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کونجی بۆ مەبەستی خواردن و کولێرە و شیرینی سوودی لێوەردەگیرێت، ئامادەکردنی بە شێوەی شیرینی ئاسانە و کاتی کەمی دەوێت.

کەرەستەکانی:

سێ چارەکی کوپێک شەکر

چارەکە کوپێک هەنگوین

نیو کەوچکی چا خوێ

کەوچکێکی چێشت ئاو

کوپێک کونجی سپی یان قاوەیی بەپێی ئارەزوو

کەوچکێک ڤانێلای شل

دوو کەوچکی گەورە کەرە

نیو کەوچکی چا سۆدەی نان

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا شەکر و خوێ و ئاوەکە بکەرە ناو مەنجەڵێک لەسەر پلەیەکی گەرمی کەم بیکوڵێنە و وردە وردە  تێکی بدە .

کونجیەکەی بکەرە ناوی و هەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە تاوەکو ڕەنگی وەک کارامێلی لێدێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک جێیبهێڵە و دواتر لەسەر ئاگر لایبدە.

کەرە و ڤانێلاکەی تێبکە و دووبارە بە جوانی تێکی بدەرەوە بۆ ئەوەی کەرەستەکان بەباشی تێکەڵ ببن.

دوای توانەوەیە کەرەکە  سۆدای نانەکەی تێبکە و بەردەوام تێکی بدە.

لەکۆتاییدا تێکەڵەکە بکەرە سەر کاغەزی شیرینی یان ئەلەمنیۆم، ماوەی٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە تاوەکو ڕەق دەبێت و بیکە بە چەند پارچەیەکەوە.

Recipe of Any-night-of-the-week سمسمية (كيتو دايت)

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو