2021-06-29
38090 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەمیشە بەدوای نوێگەریدا بگەڕێ لەرووی پیشەییەوە و هەنگاوەکانت بگۆڕە، هێندە مەرجی قورس بەسەر خۆشەویستەکەتدا مەسەپێنە، پێویستە ئازادی هەبێت، لەهەمان کاتدا گرنگی بە تەندروستیشت بدە.
گا 20/4 - 20/5
ئەزموونێکی باشت هەیە و بە تواناکانی خۆت دەتوانیت چارەسەری کێشەکانت بکەیت، لەرووی سۆزدارییەوە هەندێک گۆڕانکاریی روودەدات و پەیوەندیی سۆزداریت باشتر دەبێت.
دووانە 21/5 - 21/6
کارەکانت بەشێوەیەکی گونجاو رێکبخەرەوە و رێگایەکی راست بگرە، پێشکەشکردنی بیرۆکەی جیاواز بۆ خۆشەویستەکەت لەپێناو بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەکەتان شەرمی ناوێت، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
رەنگە چالاکی زۆر لە کارەکەت بەڕێوەبچێت و تواناکانی تۆش جێگای بایەخە بۆ هەمووان، چونکە بیرۆکەی جوان پێشکەش دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ساتەکانت بە ئاسوودەیی بەسەربەرە و هەوڵبدە گۆڕانکاریی بکەیت.
شێر 23/7 - 22/8
بارودۆخی کارکردن گونجاوە و خواستەکانت زیاتر دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانت، ناکۆکی زۆر هەیە لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، ئەمەش وایکردووە هەرگیز پەیوەندیتان جێگیر نەبێت.
فەریك 23/8 - 22/9
پلان بۆ داهاتوو دادەنێیت و بڕیاردەدەیت چۆن بەکاریبهێنیت، لە نزیک خۆشەویستەکەت سەرکێشانە هەنگاو بۆ ژیان دەنێییت، ئەم ماوەیە پێویست بە پشوو هەیە، چونکە زۆر ماندووبوویت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
کارەکانت هۆکارێکن بۆ بەدەستهێنانی پلەیەکی باشتر کە لە مێژە چاوەڕوانی دەکەیت، پەیوەندیی سۆزداریت بەشێوەیەکی خێرا گەشەدەکات و هەنگاوی باش دەنێن، رەنگە هەست بە هەندێک ئازاری جەستەیی بکەیت، بەڵام رێگامەدە تووشی دڵەڕاوکێت بکات.
دووپشك 23/ 10-21/11
رێگامەدە هیچ کەسێک بڕیار لەسەر کارەکانت بدات لەرووی پیشەییەوە و دەبێت خۆت متمانەت بە خودی خۆت هەبێت، رەنگە خۆشەویستەکەت هەستەکانی خۆی دەربڕێت و قسەکانی ببنە جێگەی دڵخۆشی وهەستکردن بە ئارامی زیاتر.
كەوان 22/11 - 21/12
ئەمڕۆ لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی نوێ دەنێیت و بەرپرسانی کارەکەت سەرسام دەکەیت بە تواناکانت، باشترە هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت راستگۆیانە دەربڕیت و بوێربیت، بەردەوام مێشکت ماندوو مەکە، پێویستە هاوسەنگی رابگریت.
گیسك 22/12 - 19/1
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەرووی پیشەییەوە هەنگاوی گەورە بنێیت و داهاتوویەکی پرشنگدارت هەبێت، رێگامەدە دڵەڕاوکێ کاریگەریی بخاتە سەر پەیوەندیی سۆزداریت، راوێژی پزیشک وەربگرە کاتێک هەست بە ئازارێک دەکەیت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
پەستانی زۆری کارکردن بەرەو کۆتایی دەڕوات، دوای چارەسەری بەشێکی زۆر لە کێشەکان هەست بە متمانەت و حەوانەوە دەکەیت، خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت هەوڵدەدات پشتیوانیت بکات و ئاسوودەبیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
زیاتر بایەخ بە کارەکەت بدە، بۆ ئەوەی بەرهەمێکی باشتر هەبێت، رەنگە هەواڵێکی نوێ لەرووی سۆزدارییەوە ئاسوودەت بکات، پێویست بە کەشێکی ئارام هەیە تا دەروونت بحەوێتەوە.
ئ.ل