2021-06-28
3659 جار خوێندراوەتەوە
+
-
باوکێك ناچاربوو ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشێت بۆئەوەی بتوانێت پارەی ئەو یارییە بدات کە منداڵەکەی بە مۆبایلی زیرەك کردوویەتی بەبێ ئەوەی بزانێت یارییەکە بە پارەیە.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژەی بەوەکردوە، پیاوێك ناچاربووە ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشێت، دوای ئەوەی کە وەسڵێکی بۆ هاتووەتەوە بۆ یارییەکی ڤیدیۆیی کە پارەکەی ١٨٠٠ دۆلار بووە.
ئەمەش دوای ئەوە هاتووە کە منداڵە تەمەن حەوت ساڵەکەی ئەو پیاوە کە ناوی ئاشازە یاری ڤیدیۆیی بە مۆبایلەکەی باوکی کردووە، بەبێ ئەوەی بزانێت چەند تێچووی یارییەکە زۆرە.
باوکەکەش کە ناوی محەمەد موعتەزە بەو شتەی نەزانیوە تا ئەو کاتەی کە ٢٩ وەسڵی لەڕێگەی ئیمەیڵەوە پێگەیشتووە، کە پارەکەی نزیکی ١٨٠٠ دۆلار بووە، ئەمەش تەنها بەهۆی یارییەکی ئەلیکترۆنی منداڵەکەیەوە بووە.
محەمەد وتوویەتی، "لە سەرەتادا وامدەزانی هەڵخەڵەتێنراوم، هەرگیز بڕوام نەدەکرد کە بەهۆی یارییەکەوە ئەو بڕە پارەیە خەرج بکرێت".