2021-06-28
1208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە شەقامێكی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکادا، دیمەنی تیمساحێكی بچوك لەگەڵ چەند باڵندەیەکدا بووە مایەی سەرسوڕمانی ئەو کەسانەی بە شەقامەکەدا دەڕۆشتن.
وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لەوەدەچێت تیمساحەکە یارمەتی باڵندەکان بدات بۆئەوەی لەسەر شەقامەکە بپەڕنەوە تا ئەو کاتەی هەموویان یەك بە یەك شەقامەکە دەبڕن، وەك لە هەواڵێکی ئاژانسی "سپۆتنیك"دا ئاماژەی پێکراوە.
لەولای شەقامەکەوە تیمساحەکە وەستا و دووبارە گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی تا هەموویان پەڕینەوە، باڵندەکانیش باڵیان دا بەیەکدا وەك ئەوەی کە سوپاسی بکەن.