2021-06-28
3307 جار خوێندراوەتەوە
+
-
"سامسۆنگ" گەورە کۆمپانیای بواوری مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان سەرقاڵی ئەوەن نوێترین مۆبایلی گالاکسی لە جۆری Galaxy S بخەنە بازاڕەکانەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، مۆبایلی Galaxy S21 FE 5G لە داهاتوویەکی نزیکدا بە چەندین تایبەتمەندی نوێوە دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نرخەکەی لە مۆبایلەکانی Galaxy S21 هەرزانتر دەبێت.
شاشەکەی Super AMOLEDەو قەبارەی ٦،٤١ ئینج دەبێت، پرۆسێسەرەکەی لە جۆری Qualcomm Snapdragon 888 5G، ڕامەکەی شەش گێگابایت و هەشت گێگا بایتی دەبێت و میمۆری ناوەوەی دوو جۆری دەبێت (١٢٨ گێگا بایت و ٢٥٦ گێگا بایت) و توانای کارپێکردنی میمۆری دەرەکی دەبێت.
کامێرا سەرەکیەکەی هاوێنەکەی سیانی پێوە دەبێت و پیکسڵەکانی بەم جۆرە دەبێت (٨+١٢+١٢) و کامێرای سێڵفی ٣٢ پیکسڵی دەبێت و بە تەکنیکی HDR کار دەکات.