وێنە.. هۆزێک پێشبڕکیی قەڵەوترین پیاو دەکەن

2021-06-28

5388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی هەوڵی کێش دابەزاندن دەدەن، پیاوانی هۆزێکی ئیسیوبیا بەپێچەوانەی هەمووانەوە ساڵانە خۆیان بۆ پێشبڕکێی قەڵەوترین پیاو ئامادە دەکەن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، ئاماژە بە چیرۆکی هۆزی "بۆدی"دراوە کە ساڵانە پێشبڕکێی قەڵەوترین پیاو دەکەن، ئەو پیاوانەی بەشداری پێشبڕکێکە دەکەن بۆ ماوەی شەش مانگ تەنها شیر و خوێنی مانگا دەخۆن.

لە هەرخێزانەو پیاوێکی سەڵت بەشداری پێشبڕکێکە دەکات و بۆ ئەوەی کەمترین کالۆری بسوتێنن لەو ماوەیدا نە کاری قورس دەکەن و نە سێکس دەکەن.

ئەو کەسەی دەبێتە براوەی پێشبڕکێکە بۆ تەواوی ژیانی وەک پاڵەوان تەماشا دەکرێت و لەلایەن ئەندامانی هۆزەکەوە رێزێکی زیاتری لێدەگیرێت.

Credit: BERENGERE CAVALIER/Alamy Stock Photo

Credit: Eric Lafforgue/Art In All Of Us/Corbis via Getty Images

زۆرترین خوێندراو